گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق، ساڵانە بڕی 5 ملیار دۆلار گازی سروشتی بەهەدەر دەچێت

2019.04.25 - 23:14
عێراق، ساڵانە بڕی 5 ملیار دۆلار گازی سروشتی بەهەدەر دەچێت

ناس كورد-
پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، وڵاتی عێراق بەهۆی سوتاندنی گازی سروشتییەوە ساڵانە بە بەهای 5 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.

.

لە بەیاننامەیەكدا سادق سڵێتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق ساڵانە 5 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی بە هەدەردان و سوتانی گازی سروشتی.

.

روونیشیكردەوە، لەو بارەیەوە پرسیار ڕووبەڕووی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەینەوە.

.

سڵێتی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو پرسە پەیوەندی بە بەهەدەردانی سەروەت و سامانی نیشتیمانییەوە هەیە.

.

وتیشی "دەبێت بزانین پلانیان چییە بۆ پەرەپێدانی گازی سروشتی و كەی پلانەكانیان دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ ئەوەی ئەو گازە بەهەدەر نەچێت، لە كاتێكدا تا ئێستا وەزارەتی نەوت هیچ دەستكەوتێكی لە بواری گازدا نەبووە".

.

"دەبێت وەزارەتی نەوت وەڵامی ئەو پرسیارەمان بداتەوە، تا كەی گازی سروشتی عێراق بەو جۆرە بسوتێت و گڕبگرێت و وەبەرهێنانی تێدا نەكرێت؟"، سادق سڵێتی وا دەڵێت.

.