کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بڕیارێكی دەركرد و تیایدا كۆكردنەوەی پارە لەناو مزگەوتەكان قەدەغە دەكات.
.
لە بڕیارێكی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان كە بە ژمارە (826) لە (24ی نیسانی 2019) دەرچووە و وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە كە كۆكردنەوەی پارە لەناو مزگەوتەكان قەدەغەیە و نابێت ئەنجام بدرێت.
.
لە نووسراوەكەدا كە ئاراستەی پێشنوێژ و وتارخوێن و سەرپەرشتیارەكانی مزگەوت كراوە، ئاگاداركراوونەتەوە كە بەپێی ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی كۆكردنەوەی پارە لەمزگەوتەكانی كوردستان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
.
لە نووسراوەكەدا هۆشداری ئەوەش دراوە،سەرپێچیكار ڕێكاری ئیداری و یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
.
داواش كراوە لەهەر سەرپێچیەك دەزگاكانی ئەوقاف ئاگادار بكەنەوە.
.