گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ وادەیەکى نوێى بۆ بەردەستبوونى ڤاکسینى کۆرۆنا دیاریکرد

2020.09.08 - 08:32
ترەمپ وادەیەکى نوێى بۆ بەردەستبوونى ڤاکسینى کۆرۆنا دیاریکرد

ناس کورد-

ترەمپ وادەیەکى نوێی دیاریکرد بۆ بەردەستبوونى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا، داواشى لە جۆ بایدنى رکابەرى کرد داواى لێبوردن بکات لەبارەى ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەی کردووە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەکرێت لەمانگى تشرینى یەکەمدا بەردەست بێت و بەخێرایی کاردەکەن لەو بارەیەوە.

 

وتیشى "پێدەچوو ئەو پڕۆسەیە دوو ساڵ یان سێ ساڵ بخایەنێت، بەڵام لەبرى ئەوە ئێمە لەماوەیەکى کورتدا دەیخەینە بەردەست لەمانگى تشرینى یەکەمدا".

 

جەختیشیکردەوە، ڤاکسینەکە کارا و سەلامەت دەبێت و بەم نزیکانە بەردەست دەبێت.

 

ترەمپ دوو هەفتە لەمەوبەر داواى لە سەنتەرى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیە گوازراوەکان و ویلایەتەکان کرد ئامادەکاریی بکەن بۆ دابەشکردنى ڤاکسینەکە لە تشرینى دووەمى داهاتوودا.

 

جۆ بایدن کاندیدى دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا و کمالا هاریس کاندیدى دیموکراتەکان بۆ جێگرى سەرۆک، لەچەند رۆژى رابردوودا گومانى خۆیان نیشاندابوو لەبارەى ئەو ڤاکسینەوە کە ترەمپ بانگەشەى بۆ دەکات.

 

لاى خۆیەوە ترەمپ رەخنەى لە وتەکانى بایدن و هاریس گرت و وتى "بایدن ئەم وڵاتە دەڕوخێنێت، پێویستە بەخێرایی داواى لێبوردن بکات لەبارەى قسەکانى لەسەر ڤاکسینەکە".