گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی چینی چاکبووەکانیش بێئومێد دەکات

ئایا کۆرۆنا لە ڕێگەی پاشەڕۆی کەسانی چاکبووەوە دەگوازرێتەوە؟

2020.09.07 - 23:27
ئایا کۆرۆنا لە ڕێگەی پاشەڕۆی کەسانی چاکبووەوە دەگوازرێتەوە؟

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ ئاشکرایکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها لە تنۆکی کۆکە و پژمینی توشبووانی کۆرۆنا ناگوازرێتەوە، بەڵکو ڤایرۆسەکە لە پاشەڕۆی کەسانی چاکبوو لە پەتاکەش دەگوازرێتەوە، چونکە ڤایرۆسەکە بۆماوەیەک لە کۆئەندامی هەرسى ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە.

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێی زانکۆی "هۆنگ کۆنگ" لە وڵاتی چین دەرکەوتووە، پاش چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەمانی ڤایرۆسەکە لە کۆئەندامی هەناسەدان تەنانەت دوای ئەوەش کە شیکارییەکان ئەنجامەکانی نەرێنی بن، ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ناو کۆئەندامی هەرسی کەسانی چاکبوو لە نەخۆشییەکە دەمێنێتەوە.

 

سیو چین، پزیشکی سەرپەرشتیاری توێژنەوەکەی زانکۆی "هۆنگ کۆنگ" لەو باریەوە دەڵێت، "ئەنجامی توێیژنەوەکە لەسەر بنەمای شیکاری بۆ 15 چاکبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە، شیکارییەکان دەریانخستووە حەوت لەو حاڵەتانە دوای چاکبوونەوەیان و نەمانی ڤایرۆسەکە لەکۆئەندامی هەناسەدانیان ڤایرۆسەکە لە کۆئەندامی هەرسیان چالاک بووە، بەجۆرێک لە پاشەڕۆکەیان ڕێژەیەکی زۆر لەڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە".  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبێ بوونی هیچ  نیشانییەکی نەخۆشییەکە لە جەستەیان ئەو کەسانە دەتوانن لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسیان کەسانی ترتوشی نەخۆشییەکە بکەن".

 

ئەنجامی ئەو توێژینەوە چینییە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها لە ڕێگەی بەرکەوتن بە تنۆک و گەردیلەکانی کۆکە وپژمینی کەسانی توشبوو دەگوازرێتەوە.

 

سیو چین دەڵێت، "دوای گەیشتن بەو ئەنجامانە دەبێت بۆ لەمەودوا بە وردی چاودێری ئەو ڤایرۆسە بکەین و ئاگاداری مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بین، لە ڕێگەی پاشەڕۆی ئەو کەسانەی کە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە".