گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى بریندارەکان؟

حکومەتی عێراق موچەى یەک ملیۆن و 200 هەزاری بۆ میراتگری شەهیدانی خۆپیشاندانەکان بڕییەوە

2020.09.07 - 22:42
حکومەتی عێراق موچەى یەک ملیۆن و 200 هەزاری بۆ میراتگری شەهیدانی خۆپیشاندانەکان بڕییەوە

ناس کورد-

دەزگای شەهیدانى عێراق تۆمارکردنى زیاتر لە 500 شەهیدى خۆپیشاندانەکانى تشرین ڕاگەیاند کە هەریەکەیان موچەى ملیۆنێک و 200  هەزار دینار بۆ میراتگرانیان دەبڕدرێتەوە.

 

تارق مەندەلاوى، بەڕێوەبەرى گشتى قوربانیانى تیرۆر و پڕۆسە سەربازییەکان لە دەزگای شەهیدان بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، 90%ى کارەکانى تۆمارکردنى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى تشرین کۆتایی هاتووە.

 

وتیشى، لە دوو ڕۆژى داهاتوودا فۆرمى تایبەت بە مامەڵەى برینداران بڵاودەکەنەوە بەمەبەستى تۆمارکردنیان. 

 

بەوتەى مەندەلاوى، موچەى شەهید بە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دیاریکراوە کە مانگانە دەدرێت بە میراتگرەکانیان، بریندارەکانیش بەپێی رێژەىى برینداریان موچەیان پێدەدرێت.

 

رونیشیکردەوە، ئەو بریندارانەى رێژەى برینداربونیان 30% بۆ 50% یە مانگانە 400 هەزار دیناریان پێدەدرێت، ئەوانەشى کە رێژەکەیان 50% بۆ 70% یە مانگانە 800 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

 

مەندەلاوى باسى لەوەشکردووە، هەروەها ئەو بریندارانەى رێژەى برینداربونیان 75% بۆ 100% ە وەک شەهید هەژمار دەکرێن و موچەى ملیۆنێک و 200 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

 

بەپێی ئامارەکانى دەزگاى شەهیدانى عێراق، شەهیدەکان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون، 296 لە بەغدا، 120 لە ناسریە، 41 شەهید و بێسەروشوێن لە بەسرە، پارێزگاکانى بابل و کەربەلا و نەجەف و دیوانیە و واست و میسان ژمارەى شەهیدەکانیان لەنێوان 10 بۆ 15 کەسدایە.