گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ لەکاتی خوێندنی ئۆنلایندا هێرش کرایەسەر خوێندکارێک

2020.09.07 - 22:24
ڤیدیۆ؛ لەکاتی خوێندنی ئۆنلایندا هێرش کرایەسەر خوێندکارێک

ناس کورد-

 لە ڕووداوێکی سەیردا لە وڵاتی ئیکوادۆر، کچە خوێندکارێک لەکاتی بەشداریکردنی لە وانەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ مامۆستا و هاوڕێ خۆێندکارەکانیدا لەپڕ باندێکی دزی هەڵدەکوتێتە سەر ماڵەکەی و لە پێش چاوی مامۆستاکەی و هاورێیەکانی هەڕەشەی لێدەکەن و دواتریش پارە و چەند کەلوپەلێکی ناو ماڵەکەیان دەدزن.

 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، کچە خوێندکارێک لە وڵاتی ئیکوادۆر لەکاتی بەشداریکردنی لە وانەیەکی ئۆنلایندا لەپڕ و لەپێش چاوی مامۆستاکەی و هاوڕێیەکانی دوچاری هێرشی باندێکی دزیکردن بوەوە و هەڕەشەی لێکرا".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "دزەکان کاتێک هەڵدەکوتنە سەرماڵی ماریا خۆسێ و هەڕەشەیان لێکردووە نەیانزانیوە هاوڕێیەکانی خۆسێ و مامۆستاکەی بە ڕاستەوخۆیی وردەکاری ڕووداوەکە دەبینن وتەماشایان دەکەن".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، "بینینی ڕووداوەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن هاوڕێیەکانی خۆسێ وایکردووە بەزووترین کات پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن کە دواتر توانراوە چوار لە ئەندامی ئەو باندە دەستگیربکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەشاری (ئەمباتۆڤی تۆنجۆرا) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی ئۆکوادۆر ڕوویداوە، مامۆستایەک و 25 خوێندکار بە ڕاستەوخۆ و بەچاوی خۆیان ڕووداوەکەیان بینیوە کەچۆن دزەکان هەڕەشەیان لەماریا خۆسێ کردووە و ماڵەکەیان دزیوە".

 

دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە دزەکان لە کاتی هێرشکردنەکەیان بۆ سەرماڵی خۆسێ دەمامکیان پۆشیەوە، بەڵام بەهۆی دزینی چەند مۆبایلێکەوە لە ماڵی کچە خوێندکارەکە توانراوە لەلایەن پۆلیسەوە شوێنەکەیان دیاربکرێت دواتر دەستگیریان بکەن".