گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى جێبەجێکردنى سیستمى بایۆمەترى دەکات

دەوڵەتى یاسا: سەرەتایەکى مەترسیدار بۆ دەستکاریکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان لەئارادایە

2020.09.07 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتى یاسا: سەرەتایەکى مەترسیدار بۆ دەستکاریکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان لەئارادایە

ناس کورد-

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى هۆشدارى لە ساختەکاریکردن لەئەنجامى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو دەدات گەر بێتو پشتنەبەسترێت بە دەنگدان لەڕێگەى بایۆمەترییەوە، داواش دەکات ئەو سیستمە بەکاربهێنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە،7ى ئەیلولى 2020) بڵاوکراوەتەوە، هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، سەرەتایەکى مەترسیدارى شاراوە هەیە بۆ یاریکردن بەئەنجامى هەڵبژاردنەکانى داهاتو و هەروەها بۆ ساختەکردنى ئاکامەکەشى، ئەویش  پشتبەستنە بە شوناسى ئەلیکترۆنى دەنگدەر نەک بایۆمەترى بەئامانجى ساختەکردن و سەرپێچیکردن لەیاسا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بۆ ڕێگریکردن لەوەى کە لەهەڵبژاردنە گشتیەکەى ساڵى 2018 ڕوویدا جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەى بەکارهێنانى هەر جۆرە شوناسێکى دەنگدەر دەکەنەوە جگە لەبایۆمەترى نەبێت.

 

دەوڵەتى یاسا داواش دەکات لایەنە سیاسیەکان و کۆمسیۆن پابەند ببن بە کێبڕکێیەکى یاسایى و ڕەوا لەڕێگەى پشتبەستن بە شوناسێک کە ساختەکارى تێدا نەکرێت هەروەها بۆ ئەوەى هەڵبژاردنێکى پاک لەڕێگەى دەنگى دەنگدەرەوە بەڕێوەبچێت.