گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناویناوە ’کۆتایی هیوا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست’

گۆڤارێکى ئەمریکى وێنەیەکى رەشبینیانە بۆ داهاتووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکێشێت

2020.09.07 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڤارێکى ئەمریکى وێنەیەکى رەشبینیانە بۆ داهاتووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکێشێت

ناس کورد-

"کۆتایی هیوا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست"، بەو ناونیشانە گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئەمریکى راپۆرتێکى لەبارەى داهاتووى ئەو ناوچەیە بڵاوکردووەتەوە کە "خاڵى باشبوونى تێپەڕاندووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

راپۆرتەکە لەلایەن ستیڤن کوک توێژەرى کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ئەنجومەنى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەمریکا ئامادەکراوە وێنەیەکى رەشبینیانەى کێشاوە، لەسەر بنەماى ئەو رووداوانەى کە بەمدواییانە روویانداوە، کە دیاترینیان تەقینەوەکەى بەیروتە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرەڕاى جیاوازییەکانى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام خاڵى هاوبەش لەنێوانیاندایە، هەموویان ململانێ لەسەر سەروەرى و ناسنامە دەکەن، هەروەها بەدەست دەسەڵاتى خراپ و چینى سیاسییەوە دەناڵێنن.

 

تێگەیشتن لە دینامیکیەتى ئەوەى لەناوچەکە روودەدات کارێکى قورسە، کاتێک پێکدادان هەیە لەسەر سەروەرى و شەرعیەت و مافى تاک و و کۆمەڵ، کە رەنگە دۆخى سروشتى ناوچەکە بخاتە دۆخێکى ناسەقامگیرەوە.

 

لەهەمانکاتدا گروپە چەکدارەکان لەو وڵاتانە کە راپۆرتەکە بە نزیک لە داڕوخان ناویبردوون لە لیبیا و یەمەن و سوریا و عێراق، پێدەچێت نەگەیشتبنە خاڵى دانانى چەک، هێشتا هەندێکیان وایدەبینن کە دەتوانن بەشێک لەو وڵاتانە دابەش بکەن.

 

بە سەیرکردنى رووداوەکان لەو وڵاتانە، دەکرێت ململانێکانى ئێستا ببینرێن، لە لیبیا لەنێوان حکومەتى ویفاق کە لەلایەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییەوە دانى پێدانراوە لەگەڵ هێزەکانى سەر بە خەلیفە حەفتەر، لە یەمەن ململانێی بەردەوامى نێوان حکومەتى عەبد رەبە مەنسور هادى کە لەلایەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییەوە دانى پێدانراوە لەگەڵ یاخیبوەکان لە باشورى ئەو وڵاتە، لە سوریا، تورکیا رێگە بە کوردەکان نادات دەوڵەتى خۆیان بنیاتبنێن لەسەر سنورەکان، هەموو وڵاتانى دیکە لەبەردەم ئەگەرى ئەوەن لانى کەم ببنە دوو دەوڵەت.

 

بەپێی راپۆرتەکە، لە وڵاتانى دیکەى وەکو سعودیە، ململانێی نێوان نوخبەى سیاسی بەردەوامە، محەمەد سەلمانى شازادەى جێنشین ژمارەیەک لە ئەندامانى شانشین و نوخبەى خێزانى دەسەڵاتدارى زیندانیکردووە، کە وەک گەورەترین هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییەکانى سەیریان دەکات.

 

لەمیسر بەگوێرەى راپۆرتەکە، ناکرێت باوەڕبکرێت کە گەل دوو سەرۆکى لەکارخستووە لەماوەى کەمتر لە 18 مانگدا، بەڵکو ئەوەى روویداوە کارى جەنەراڵەکانى سوپا بووە.

 

کاتێک بیر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکرێتەوە، بەپێی راپۆرتەکە هەمیشە ئەوە دەبینرێت دەکرێت دۆخەکە هەمیشە بگۆڕێت بۆ خراپ.

 

پێش نزیکەى دەیەیەک، شیکەرەوان لایەنگرى ئەو بیرۆکەیە بوون کە سیستەمى سیاسی دەسەڵاتدار سەقامگیر دەبێت، بەڵام لەگەڵ بەهارى عەرەبی، ئەو سیستەمانە بەخۆیاندا چونەتەوە کە ناسەقامگیریی دەبێتە هۆى گۆڕانکاریی دیموکراتى، وە پێشکەوتنى زیاترى سیاسی و ئابورى.