گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەی نوێ بە ئاڕاستەی بنەماڵە نەبراوە

شاسوار عەبدولواحید: چاوەڕێم نەدەکرد هاوڕێکانم خیانەتم لێ بکەن

2019.04.25 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید: چاوەڕێم نەدەکرد هاوڕێکانم خیانەتم لێ بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ناو جوڵانەوەکەیەوە قسە دەکات و ڕەتی دەکاتەوە جوڵانەوەکە بەرەو بە بنەماڵەییکردن ڕۆیشتبێت، هەروەها هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی هەندێک لە پەرلەمانتارەکان دەکات.

.

شاسوار عەبدولواحید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئار تی ڕایگەیاند کە هاوڕێکانی لە نەوەی نوێ "پێشتر بەهیچ شێوەیەك بە فەرمی یان نافەرمی باسی ناڕەزاییەتییان نەكردووە". وتیشی کە چاوەڕێی ئەوە نەبووە هاوڕێکانی "خیانەتی لێ بکەن".

.

هەروەها باسی لەوەکرد کە ئەو هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە نەبووە و زۆربەی کارەکانیان پێکەوە ئەنجامداوە، " بەڵام نازانم ئەو بەرێزانە بۆ ئەوەیان کرد و تا ئێستاش نە بە فەرمی و نە بە نافەرمی ناڕەزاییان لای من دەرنەبڕیوە".

.

لەبارەی تاکڕەویی لەو حزبەدا، شاسوار عەبدولواحید جەختیکردەوە کە ئەوان باوەڕیان بە بوونی مەرکەزیەت لە بڕیارداندا هەیە، وتیشی: "پێشتر بە بڕیاری من سەرجەم ئەو بەڕێزانە کراون بە پەرلەمانتار و سەرۆک لیست و نەیانوت ئەو بڕیارە تاکڕەوانەیە و ئێستا وادەڵێن".

.

هەرچی لەبارەی پرسی بەبنەماڵەبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە کە ڕەخنەیەکی سەرەکیی پەرلەمانتارە ناڕازییەکانی جوڵانەوەکەیە، شاسوار عەبدولواحید وتی: "ئەوە ڕاست نییە و نەوەى نوێ  بە ئاراستەى بنەماڵەی نەبراوە  یەک ئەندامی ئەنجومەنى باڵای نەوەى نوێ لە بنەماڵەکەی من نیە و بە هەڵبژاردن دیاریکراوە."

.

سەبارەت بە سروە عەبدولواحید ، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "سروە تەنها هەوڵی داوە ئەو توانا و پەیوەندییەکانی کە هەیەتی لە بەغدا بیخاتە خزمەتى پەرلەمانتارانی نەوەى نوێ و ئەوەش کارێکى باشە نەک خراپ."

.

لەبارەی وتەکانی شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کە باسی لەوە کردبوو سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیی دروستکراوی لێکردبوو، شاسوار عەبدولواحید هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و وتی: "ئەوە هیچ بنەمایەکی نیە و هەرکەس من لە نزیکەوە من بناسێت تێدەگات ئەوە ڕەوشتى من نییە، من پشتگیریشی دەکەم تا ئەو کاتەی ڕاستى بابەتەکە ئاشکرا دەبێت".

.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ناکۆکی کەوتووەتە ناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند پەرلەمانتارێکی ئەو جوڵانەوەیە شاسوار عەبدولواحید تۆمەتباردەکەن بە تاکڕەویی و بەبنەماڵەکردنی جوڵانەوەکە.

.