گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانى جیهان دابەزى

2020.09.07 - 08:25
نرخی نەوت لەبازاڕەکانى جیهان دابەزى

ناس کورد-

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو بەردەوام ڕوو لە دابەزینە، بەشێوەیەک بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە سێ دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە، ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 42 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەگوێرەی ماڵپەری "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ (دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 48 سەنتی دیکە دابەزی و بەرامبەر 42 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش زیاتر لە 53 سەنت دابەزی و بەرامبەر 39 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت تا 46 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوام نرخەکەی ڕوو لە دابەزینە، بەشێوەیەک بەرداورد بە سەرەتای ئەم مانگە زیاتر لە سێ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.