گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەفین دزەیی: مەترسی لەسەر بڕینی بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان نییە

2019.04.25 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەفین دزەیی: مەترسی لەسەر بڕینی بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ مەترسییەك لەسەر بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان هەبێت و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە مەترسی لەسەر بڕینی بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان نییە.

.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئاماژە بەوە دەكات، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی ئاساییە و دوای هەڵبژاردن و هاتنە سەر حوكمی عادل عەبدولمەهدی و هاموشۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لە بواری ئەمنی، سیاسی و كۆمەڵێك بواری دیكە، هەروەها چەندین لیژنەی هاوبەش پێكهاتووە بۆ چارەسەركردنی هەندێك لەو كێشانە بەتایبەت مەسەلەی یەكخستنی پرسی تەعریفەی گومركی و كاری هاوبەش لە رووی رووبەڕووبونەوەی مەترسی داعش.

.

دزەیی روونیدەكاتەوە، ئەو پەیوەندییەی ئێستا بەرەو باشی چووە مانای ئەوە نییە كە كێشەكان چارەسەر بووبن، دەشڵێت "لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 و لە یەكەم كابینەی پاش رووخانی ئەو رژێمەوە كۆمەڵێك كێشە هەن و كەڵەكەیان كردووە و بەردەوامیشە".

.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، مەسەلەی بوودجە یەكێكە لەو بابەتانەی بە شێوەیەكی كاتیش بێت ئێستا داڕشتنێكی گونجاو دۆزراوەتەوە بەتایبەت بۆ ساڵی 2019.

.

داواش دەكات هەرێم و بەغدا داڕشتەیەكی گشتگیر و ھەمیشەیی بدۆزنەوە كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراق بێت و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە "بێگومان حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی عێراقی دەوێت و لەسەرووی ئەولەویاتیشی بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستانە".

.