گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات کە ’’یەکەمین وڵات دەبین ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردە دەکەین’’

2020.09.06 - 15:44
تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات کە ’’یەکەمین وڵات دەبین ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردە دەکەین’’

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە پەیوەندیى بەردەوامدان لەگەڵ وڵاتانى جیهان بە مەبەستى بەدەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و یەکەم وڵاتیش دەبن لە هاوردەکردنى ئەو ڤاکسینەدا.

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستیی عێراق بە ئاژانسى هەواڵیی عێراقییەى ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەیان چاوەڕوانى دەرکردنى بڕیارێکن لەسەر ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە و عێراقیش یەکەم وڵات دەبێت کە ئەو ڤاکسینە هاوردە دەکات، ئەوەش دواى سەرکەوتنى هەموو قۆناغە پێویستەکان بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هاوردەکردنى هەر ڤاکسینێک بەپلەى یەکەم  پشت دەبەستێت بە سەرکەوتن و کۆدەنگی جیهانى لەسەر ڤاکسینەکە و هەروەها گەرەنتىکردنى سەرکەوتنى و لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانیشەوە پشتى پێببەسترێت.

 

تەمیمى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، هەموو چارەسەرەکان لە چوارچێوەى پڕۆتۆکۆلەکانى چارەسەرکردنى جیهانیدا دەبن کە وەزارەتى تەندروستی هەوڵى بەردەستخستنیان دەدات بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى ڤایرۆسیى کۆرۆنا، ئەوەش بە هەموو جۆرەکانی سوک و مامناوەند و قورسەکانەوە.

 

وەزیرى تەندروستى عێراق داواش لە هاوڵاتیان دەکات پابەندى ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بن چونکە ئەوەى ژمارەى توشبووان کەمدەکاتەوە.