گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس بەشوێن شۆفێرێكدا دەگەڕێت كە منداڵێكی بریندار كردووە و هەڵهاتووە

2019.04.25 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس بەشوێن شۆفێرێكدا دەگەڕێت كە منداڵێكی بریندار كردووە و هەڵهاتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بەشوێن شۆفێرێكدا دەگەڕێت كە لە دوای ئەوەی بەئۆتۆمبێلەكەی لە منداڵێك دەدات هەڵدێت و لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستگیركردنی هەیە.

.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێك بەناوی (س.س.س) تەمەن7 ساڵان دانیشتووی ژاراوە گەڕەكی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( توێتا/ هایلۆكس) شێلاویەتی و دواتر شۆفێرەكە ڕایكردووە بۆ شوێنێكی نادیار.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، باری تەندروستی بریندارەكە جێگیرە و دادوەریش بڕیاریداوە شۆفێرە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت.

.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە كرد، هەر ئەمڕۆ منداڵێك بەناوی (ز.غ.ر) تەمەن 12 ساڵان پیشەی خوێندكار دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی شەهیدان لە لایەن كەسوكاری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كەسوكاری بریندارەكە بە پۆلیسیان وتووە لەكاتی دابەزینی لەناو ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (مینی پاس) دەكەوێت و بەو هۆیەشەوە باری تەندروستی تێك چووە و بەوتەی پزیشك پێدەچێت زیان بەر سەری كەوتبێت و بەو هۆیەشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كراوە.

.