گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: موشەک و کاتیۆشاکان ئێمە ناپێکن بەڵکو ماڵە عێراقییەکان وێران دەکەن

2020.09.06 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: موشەک و کاتیۆشاکان ئێمە ناپێکن بەڵکو ماڵە عێراقییەکان وێران دەکەن

ناس کورد-

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایگەیاند، "لە یاسا یاخیبووەکان" دەیانەوێت هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکەنە ئامانج و لە دەرەوەی  سیستمی حکومەتی عێراقدان، وتیشی، ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکرێن لە ناوچەى سەوزی بەغدا زۆربەیان دەکەونە سەر ماڵی هاوڵاتییانی عێراقی و زیانیان پێ دەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی ئەیلولی 2020، مایلز کاگینز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش وتی: " ئەوانەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن بە ئامانج لە یاسا یاخیبوون ولە دەرەوەی  سیستمی حکومەتی عێراقدان".

 

وتیشی: "ئەو یاخیبووانە لەڕێگەی بۆمبی چنێراو ئەو بارهەڵگرانە دەکەنە ئامانج کە کەلوپەلی جۆراوجۆر بۆ سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش دەگوازنەوە و عێراقیەکانیش دەکوژن، حکومەتی عێراقی بەردەوامە لە بەدواداچوون و لێکۆڵێنەوە لە پرسەکە".

 

ئەوەشی خستەڕوو: "باوەڕمان بە توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەیە لە دابینکردنی ئاسایش بۆ هێزەکانمان، عێراق بەڵێنی پاراستنی ئەو هێزانەى داوە".

 

کاگینز باسی لەوەشکرد کە "ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکرێن لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بەشێکی زۆریان دەکەونە سەر ماڵی هاوڵاتییە عێراقییەکان، یەکێک لە موشەکەکان پێش چەند ڕۆژێک ماڵی ئەفسەرێکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی کرد ئامانج و خاپوری کرد".

 

لەدوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، شەوانە هێرشی موشەکیی لە جۆری کاتیۆشا دەکرێتە سەر ناوچەى سەوزی بەغدا، گروپە چەکدارییە شیعیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان ڕاگەیاندووە.