گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هاوژین دوای جیابوونەوەیان لەیەکتر سێڵفییەکی پڕ لە خەندە پێکەوە دەچرکێنن

2020.09.05 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هاوژین دوای جیابوونەوەیان لەیەکتر سێڵفییەکی پڕ لە خەندە پێکەوە دەچرکێنن

ناس کورد-

لە وڵاتی تونس دوو هاوژین لەکاتی جیابوونەوەیان لەیەکتر لەبەردەم دادگای ئەو وڵاتە وێنەیەکی سێڵڤی پڕ لە خەندە بزە دەچرکێنن و لەهەژماری خۆیان لە فەیسبوک بڵاویدەکەنەوە، ئەوەش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی هەرا دەنێتەوە، لەلایەک دوچاری ڕەخنەی تووندیان دەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە دەستخۆشیان لێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەولەحامید و وەلید شوکری دوو هاوژینی بەرگەز خەڵکی وڵاتی تونسن ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2020، بەمەبەستی جیابوونەوە لەیەکتر ڕوویانکردە دادگای باری کەسێتی ئەو وڵاتە و بەفەرمی لەیەکتر جیابوونەوە، پاش جیابوونەوەشیان بۆ دوادجار پێکەوە وێنەیەکی سێڵفییان گرت و لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویانکردووە و نوسییان"  ئێمە خراپ نین، بەڵام ئەوەی خراپە هاوسەرگیرییە".

 

بڵاوبوونەوەی وێنەی سێڵڤی ئەو دوو هاوژینە لەیەک جیابووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتە مشتومڕێکی زۆری نایەوە، بە جۆرێک دابەشبوون  بەسەر دوو بەرەی دژبەیەک، بەشێکیان پێیانوابوو ڕەفتارەکەی (خەولە و وەلید) گەنجان زیاتر هاندەدات کە باوەڕیان بە هاوسەرگیری نەبێت و بە ڕێکارێکی خراپ لە قەڵەمی بدەن.

 

ڕەخنەگران پێشیان وایە: "لە چرکەساتێکی خەمگینی لەو شێوەیە چ مانایەکی هەیە وێنەیەکی لەوجۆرە بچرکێنێت، دەبوو هەردوولا ڕێزیان لە ڕابردووی خۆیان بگردایە، چونکە دەم بەبزەوخەندە لە سێڵڤییەکدا ئەوەد ەگەیەنێت کە هەردووکیان دڵخۆشن بە جیابوونەوەیان لەیەکتر".

 

هاوکات ئەوانەی پشتگیریان لە ڕەفتارەکەی ئەو دوو هاوژینە گرتووە پێیانوایە: "ئەوەی (خەولە و وەلید) کردوویانە  ئەوپەڕی ڕێزگرتنە لەیەکتر و بەپێچەوانەی هاوسەرەکانی دیکە کە بەشەڕ و کێشە و ئاژاوە لە یەکتر جیادەبنەوە ئەمان بە ئاسودەیی و هێمنی و بەبێ کێشە لە یەک جیابوونەتەوە و ڕێزیان لە یەکتر گرتووە".