گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتی چوونەوەی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا گۆڕدرا.. بۆ بودجەی 2021 داوای چی لەبەغدا دەکەن؟

2020.09.05 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
کاتی چوونەوەی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا گۆڕدرا.. بۆ بودجەی 2021 داوای چی لەبەغدا دەکەن؟

ناس کورد-

ئەگەرچی بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکان بڵاوکرانەوە، بڕیاربوو سبەینێ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بەغدا بکەن، بەڵام ئەندامێکی شاندەکە دەڵێت، ناوەڕاستی هەفتە سەردانەکە دەکەن و دەشڵێت، کۆبوونەوەکانیان زۆر گرنگ دەبن بۆ شایستەداراییەکانی هەرێم لەساڵی داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەناس کوردی ڕاگەیاند: "ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە بەغدا، نەوەک سبەینێ."

 

وتیشت، کۆبوونەوەکانیان تایبەت دەبێت بە ماف و شایستەداراییەکانی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2021 و زۆر گرنگ دەبن بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە زۆر گرنگە لەو کۆبوونەوانەدا باشترین شت بۆ هەرێم بەدەستبهێنرێت و لەیاسای بودجەدا جێی بکرێتەوە.

 

سەبارەت بەداواکارییەکانی هەرێم لە بەغدا لە بودجەی 2021، وتەبێژی جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد: "ئێمە خەرجییەکانی هەرێم دەخەینە بەردەستی حکومەت و پێیان دەڵێین کە چەندمان پێویستە بۆ موچە و خەرجییە سیادییەکان، لەو خەرجییانە و موچەی فەرمانبەران زیاتر داوا ناکەین."

 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر کێشە بۆ گفتوگۆکان دروست نەبن و ئەوەی لەڕابردوودا کاری لەسەر کراوە درێژەی پێبدەن، ئومێدیان هەیە بۆ ساڵی نوێ کێشە داراییەکانی هەرێم بەتایبەت موچە چارەسەر دەبێت و ڕێککەتنەکان لە بودجەدا جێگەی دەکرێتەوە، کە ئەوەش پێویستی بە هەوڵی پەرلەمانتارانی کوردیشە لە بەغدا بەتایبەت ئەندامانی لیژنەی دارایی.

 

لەماوەی ڕابردوودا هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و بۆ ساڵی 2021 ڕێککەوتن بکەن.