گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا حکومەت 500 ملیۆن دیناری بۆ هەڵەبجە تەرخانکرد

2020.09.05 - 18:52
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا حکومەت 500 ملیۆن دیناری بۆ هەڵەبجە تەرخانکرد

ناس کورد-

لەدوای هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە و خراپبوونی دۆخی کەرتی تەندروستیی پارێزگاکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پارێزگایە تەرخانکرد.

 

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێم بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرد.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، پارەکە بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویستە، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

 

ئەوەش لەکاتێكدایە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە لە هەڵکشاندایە و لەچەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی پارێزگاکە داوای هاوکاریان لە حکومەت کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، دۆخی تەندروستیی شارەکە زۆر خراپە.