ناس کورد-
پەرلەمانى عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەى وەرزى نوێی یاساداناندا چوار ڕۆژ مۆڵەتى بۆ حکومەت دیاریکرد تا وەڵامى پرسیارەکانى بداتەوە لەبارەى وەرەقەى چاکسازییەوە کە پێویست بوو ئاڕاستەى پەرلەمانى بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەبەشدارى 169 پەرلەمانتار دەستى بە کۆبوونەوەکانى کردووەتەوە و دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان رەزامەندیداوە لەسەر ئاڕاستەکردنى پرسیارێک بۆ وەزیرانى دارایی و پلاندانان لەبارەى بەرنامەى چاکسازییەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمان وتى، "پرسیارەکە تایبەتە بە هۆکارى نەگەیشتنى بەرنامەى چاکسازیی بۆ پەرلەمان کە لە یاساى ئەمدواییەى قەرزدا باسکراوە و پێویستە لەکۆبونوەوەکانى سێشەممە یاخود چوارشەممەدا وەڵام بدرێتەوە".
وەرەقەى چاکسازیی کە حکومەت سەرقاڵى ئامادەکردنیەتى، چاوەڕواندەکرێت چەندین دۆسیە و بڕیارى تایبەت بە دارایی و ئابورى و ئیداریی لەخۆبگرێت، بە ئامانجى زیادکردنى داهاتى وڵات.
ریاز مەسعودى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەحوزەیرانى ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو، وەرەقەى چاکسازیی گشتگیر زیاتر لە 20 ملیار دۆلارى داهاتى نانەوتى بۆ خەزێنەى حکومەت دابیندەکات.