گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجەى ساڵی داهاتوو؟

ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵای هەرێم دەچێتە بەغدا و ناس کورد ئامانجەکەى ئاشکرا دەکات

2020.09.05 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵای هەرێم دەچێتە بەغدا و ناس کورد ئامانجەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی شاری بەغدا بکات بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکان سەبارەت بە شایستە داراییەکان هەرێمی کوردستان و نوسینەوەى ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلولی 2020، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە ناس کوردی وت، "شاندەکەى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتى بەغدا بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکان هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021 کە ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی داڕشتنیەتی."

 

وتیشی، "گفتوگۆ لەبارەى سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانەوە دەکرێت بە دەروازە سنورییەکانیشەوە، تائێستا هیچ تیمێکی بەغدا نەهاتووەتە دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە" وەک لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەری.

 

باسی لەوەشکرد، هەردوولا ڕێککەوتنیان کردووە بۆ سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ و هیچ مەترسییەک نییە بۆ جێبەجێنەکردنی.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ نوێنەری حکومەتى هەرێم لە بەغدا ئاشکرایکرد، ماوەیەک هەفتەیەکە شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و بەشداری کۆبوونەوە و گفتوگۆ ستراتیژییەکان دەکەن لەسەر ڕەشنوسی بودجەى ساڵی داهاتوو.

 

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ناس کوردی وت، شاندەکە هونەرییە و لە جێگری وەزیری پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی هەرێم و چەند کەسێکی تر پێکهاتوون، بڕیارە تاوەکو 19ی ئەیلول لە بەغدا بمێننەوە.

 

وتیشی، شاندەکەى هەرێم بەشداری ئامادەکردنی چوارچێوەیەک بۆ ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق دەکات.