گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران پێشوەختە دەرگای قوتابخانەکانی کردەوە و خوێندن دەستیپێکرد

2020.09.05 - 09:30
ئێران پێشوەختە دەرگای قوتابخانەکانی کردەوە و خوێندن دەستیپێکرد

ناس کورد-

ساڵی نوێی خوێندن لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد و سەرۆککۆماریش دەڵێت، تەندروستى قوتابیان و خوێندکارانیان بەلاوە گرنگترە و ئەمساڵ زووتر دەرگاى قوتابخانەکانیان کردووەتەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلولی 2020، ئاژانسى هەواڵى میهرى ئێرانى بڵاوى کردەوە، حەسەن ڕۆحانیی سەرۆککۆمار لەڕێگەى ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەشداری کرد لە ئاهەنگی لێدانی زەنگی کردنەوەى قوتابخانەکان بۆ خوێندنى ساڵى نوێ لە قوتابخانەى نەواجەوانان لەشارى تاران.

 

خوێندن دوو هەفتە پێش وادەى خۆی دەستیپێکرد، سەرۆککۆمار لە دەستپێکى وتارەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، نابێت خێزانەکان نیگەران بن لەداخستنى دەوامی ساڵى پار بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا چونکە تەندروستى قوتابیان و خوێندکاران ئامانجى سەرەکى ئەوانە و ئەمساڵیش بەر لەوادەى خۆى دەرگاى قوتابخانەکان دەکەنەوە.

me_ga.php?id=854

وتیشی، دەبێت مامۆستایان زۆر بە وریاییەوە ئاگایان لە تەندروستی خوێندکاران بێت و هانیان بدەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا، پێویستە پێش هەموو وانەیەک پێنج خولەک تەرخان بکرێت بۆ بابەتی خۆپارێزی لە کۆرۆنا.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە نەوشیروان موحسینى، پارێزگارى تاران ئامادە بوو، عەبدولڕەزا فولادوەند بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى تاران ڕایگەیاند، زەنگى دەستپێکردنەوەى قوتابخانە و خوێندگاکانیان لێ دەدەن و لەڕێگەى چەند گروپێکەوە سەرجەم پێداویستیە تەندروستیەکانى قوتابخانەکانیان دەستەبەر کردووە بۆ خۆپارێزى لە پەتاکە بۆ ساڵى نوێ خوێندن.

 

بەپێی بڕیارەکان، ئەو خێزانانەى کە توشبوویان هەیە ناتوانن منداڵەکانیان بنێرن بۆ خوێند تاوەکو لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان دەبێت.