گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وڵاتێكى تر پەيوەنديیەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسایی دەکاتەوە

ترەمپ: بەمنزيكانە وڵاتى ترى ئيسلامى و عەرەبى هەمان بڕيار دەدەن

2020.09.04 - 23:16
ترەمپ: بەمنزيكانە وڵاتى ترى ئيسلامى و عەرەبى هەمان بڕيار دەدەن

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ویلايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ئاشكرايكرد، وڵاتى كۆسۆڤۆ بڕياريداوە پەيوەنديیەكانى لەگەڵ ئيسرائيلدا ئاسايى بكاتەوە، دەوڵەتى ترى عەرەبى و ئيسلامى بەهەمان ڕێگەدا دەڕۆن.

 

ترەمپ لە ئەكاونتى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردوەتەوە، ڕۆژێكى ترى مەزن بۆ ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، وڵاتى كۆسۆڤۆ كە زۆرينەى موسوڵمانن ڕەزامەندى پيشانداوە كە پەيوەنديەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى بكاتەوە و پەيوەندى دبلۆماسى لەگەڵدا دروستبكات.

 

سەرۆكى ویلايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ڕونيشيكردوەتەوە، بەمنزيكانە وڵاتى موسوڵمان و عەرەبى تر هەمان رێگە دەگرنەبەر.

 

ئەوەش دواى سێ هەفتە دێت لە هەمان ڕێكەوتن لە نێوان ئيسرائيل و ئيمارات، كە بووە سێيەم دەوڵەتى عەرەبى كە پەيوەندى ئاشتى لەگەڵ ئيسرائيلدا ببەستێت دواى ميسر و ئەردەن.