گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

217 کەس برینداربوون

تەقینەوەیەکى گەورە لە رۆژهەڵاتى کوردستان روویدا

2020.09.04 - 22:39
تەقینەوەیەکى گەورە لە رۆژهەڵاتى کوردستان روویدا

ناس کورد-

 

تەقینەوەیەکى گەورە لە پارێزگاى ئیلامى رۆژهەڵاتى کوردستان روویداو بەهۆیەوە زیاتر لە 200 کەس برینداربوون.

 

بەپێی ئاژانسى ئیرناى فەرمى ئێران، محەمەد کریمیان سەرۆکى زانکۆى پزیشکى لە پارێزگاى ئیلام ڕایگەیاندووە، تەقینەوەکە بەهۆى تەقینەوەى بوتڵێکى غازى کلۆرەوە روویداوە لە گوندى "زنجیرە ئاغا"ى سەر بە قەزاى جرداول لە پارێزگاى ئیلام.

 

وتیشى "بەهۆى تەقینەوەکەوە 217 کەس برینداربوون، بریندارەکان بە هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبیلى فریاگوزاریی گوازراونەتەوە نەخۆشخانە، 106 بریندار لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە، ئەوانەى دیکە دواى وەرگرتنى چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".

 

بەپێی ئاژانسەکە، تەقینەوەکە بەهۆى "کەمتەرخەمى" شۆفێرى ئەو بارهەڵگرەوە روویداوە کە غازەکەى بۆ گوندەکە گواستووەتەوە.