گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرگە سپییەکەى سیمبوڵى خۆپیشاندانەکانى سودان ماناى چییە؟

2019.04.25 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەرگە سپییەکەى سیمبوڵى خۆپیشاندانەکانى سودان ماناى چییە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

لەنێو خۆپیشاندانەکانى سودان، کچێک بە بەرگێکى سپییەوە وەک سیمبوڵى خۆپیشاندەران ناسێندرا، ڕۆژنامەیەکى بەریتانیش ئاماژەى بەوەکردووە بە سیمبوڵ بوونى ئەو کچە سپی پۆشە ئاسان نەبوو، باس لە ماناى لەبەر کردنى ئەو جلە سپیانەش دەکات.

.

ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی چەند وێنەیەکی ئەو خۆپیشاندەرە سپی پۆشە سودانییەى بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: "خانمە سودانییە سپى پۆشەکە کاریزمای خۆپیشاندانەکان بوو بەڵام ئەو کارە ئاسان نەبوو بۆى".

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانى سودان وێراى بەردەوامبوونى، نەبووە هۆى کاردانەوەى میدیاکانى ناوخۆ و جیهانیش، هێندەى ئەو وێنەیە کاریگەریان نەبوو، کە کچێکی گەنج بە بەرگێکی سپی لەسەر ئۆتۆمبێلێک وەستاوە و دەستی بەرزکردۆتەوە، بە پەنجەی ئاماژە بۆ توڕەبوونی خۆى و خۆپیشاندەران دەکات لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی.

.

لەبارەى هۆکاری لەبەرکردنی ئەو پۆشاکە سپییە، ئەوە ئاشکرا کراوە، ئەو پۆشاکە سپییە، وەکو ڕەمزێک بۆ ژنانی شۆڕشگێڕی سودان لەبەر دەکرێت، هەروەها ژنانی سودان لەکاتی کارکردنیشدا دەیپۆشن، وەک پۆشاکى مامۆستاش دادەنرێت.

.

گاردیان ئاماژەى بەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەى وێنەى سیمبوڵە سپی پۆشەکەى خۆپیشاندانەکانى سودان هاوکاتە لەگەڵ ئەوەى کچانى دیکە کە بەشدارى خۆپیشاندانەکانیان کردووە ڕوبەڕوى توندوتیژى و دەستدرێژى بوونەتەوە.

.

ئالا سەڵاح تەمەنى 22 ساڵە و خوێندکارە و بە یەکێک لە چالاکوانەکانى خۆپیشاندانەکانى سودان دادەنرێت، بەهۆى ئەوەى چەند وێنەیەکى لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان بڵاوبووەوە و وەک "سیمبوڵى شۆڕشى سودان" ناسێندرا.

 

.

.