گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕۆژی جلی کوردی بڵاودەکاتەوە

2019.03.04 - 15:28
وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕۆژی جلی کوردی بڵاودەکاتەوە

 

 

ناس کورد-

 

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی، بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات مامۆستایان‌و خوێندكارانی كوردستان دەتوانن لەو ڕۆژەدا بەجلی كوردییەوە دەوام بكەن.

 

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، هاتووە "بۆ ڕێزگرتن لە جلوبەرگی سەرجەم نەتەوە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و نیشاندانی جوانییەكانی پۆشاكی ڕازاوە و جوان و ڕەنگاڵەیی دانیشتوانی هەرێم، رۆژی یەكشەممە 10-3-2019 ڕۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە".

 

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە كراوە "خوێندكاران و مامۆستایان دەتوانن لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە، بچنە قوتابخانەكانیان".

رۆژی 10ی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژی جلوبەرگی كوردی دیاریكراوە و ساڵانە لەو رۆژەدا بەشێکی زۆری قوتابییان و فەرمانبەران بە جلی كوردییەوە دەوام دەكەن.