گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگارى لە نرخەکەى دەکات

روسیا پێشبینى نرخێکى بەرز دەکات بۆ نەوت لەساڵى داهاتوودا

2020.09.04 - 17:44
روسیا پێشبینى نرخێکى بەرز دەکات بۆ نەوت لەساڵى داهاتوودا

ناس کورد-

 

نرخى نەوت پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى پێشووى کرد و لە 44 دۆلاردا ماوەتەوە، وەزیرى وزەى روسیاش پێشبینیدەکات ساڵى داهاتوو نرخى هەر بەرمیلێک بۆ نزیکەى 65 دۆلار بەرزبێتەوە.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە پێنج سەنت بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە 44.12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتى خۆرئاواى تەکساس گەیشتووەتە 41.34 دۆلار.

 

لاى خۆیەوە، ئەلێکسەندەر نوفاک وەزیرى وزەى روسیا ڕایگەیاند، خواستى جیهانى لەسەر نەوت لەنێوان نۆ بۆ 10 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە لەماوەى ئەمساڵدا کەمدەبێتەوە، بەهۆى کاریگەرى نەرێنى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

هەروەها پێشبینیکرد نرخى نەوت بۆ نزیکەى 65 دۆلار بەرزبێتەوە لەساڵى داهاتوودا.

 

نرخى نەوت لەمانگى نیساندا رووى لەبەرزبوونەوە کرد، دواى دابەزینێکى مێژویی کاتێک نرخى برێنت گەیشتە کەمتر لە 16 دۆلار و نەوتى تەکساسیش بۆ ماوەیەکى کورت گەیشتە خوار سفر دۆلار.

 

رێککەوتنەکەى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بۆ کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان لە مانگى ئایاردا بووە هۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى.