ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی دۆخی کۆرۆنا لە وڵات ڕاگەیاند کە تێیدا پێنج هەزار و 36 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە و 84 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ هەینی، 4ی ئەیلولی 2020، زیاتر لە 23 پشکنینی نوێی لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دراون، ژمارەى گشتیی توشبووانیش گەیشتووەتە 252 هەزار و 75 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسەفا: 517
بەغدا\کەرخ: 855
شاری پزیشکی: 269
نەجەف: 178
سلێمانی: 164
هەولێر: 160
دهۆک: 273
کەربەلا: 243
کەرکوک: 180
دیالە: 85
واست: 366
بەسرە: 349
ميسان: 160
بابل: 90
دیوانیە: 239
زیقار: 245
ئەنبار: 31
موسەنا: 181
نەینەوا: 315
سەڵاحەدین: 136
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سێ هەزار و 611 کەسی تر نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و ژمارەى گشتیی چاکبووەکان گەیشتووەتە 191 هەزار و 368 حاڵەت، واتە 76.0%ی کۆی توشبووان پێکدێنن.
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 84 توشبووی تر بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەى گشتیی مردووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 359 حاڵەت.