گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵیانکوتاوەتە سەر خەڵک و باج و سەرانەیان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی باندێکی چەکداری دەستگیرکرد ’’کە بیکەیسییان پێبووە’’

2020.09.04 - 11:41
پۆلیسی سلێمانی باندێکی چەکداری دەستگیرکرد ’’کە بیکەیسییان پێبووە’’

ناس کورد-

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چەکداری بۆ وەرگرتنی باج و سەرانە لە خەڵک دەستگیرکردووە کە ژمارەیان 10 کەس بووە و چەندین جۆر چەک و ئۆتۆمبێلیان پێبووە.

 

ئەمڕۆ هەینی، 4ی ئەیلولی 2020، پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو باندە شەوی ڕابردوو لە ڕوبەڕوبوونەوەیەک لەگەڵ پۆلیسدا دەستگیرکراون، چەندین جۆر چەکیان پێوە بووە، لەوانەیە یەک بیکەیسی، چوار کڵانشیکۆف و پێنج دەمانجە و چەند کەلوپەلێکی سەربازی.

 

وتیشی، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووە کە دوانیان تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەی پێوەبووە بەڵام "لەوانەیە ساختە بن تابلۆکانیان".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، هیچ کەسێک لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا بریندار نەبووە، سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیرکراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، "دواتر زانیاری لەبارەى ناسنامە و کارەکانیان بڵاودەکەینەوە."