ناس کورد-
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان، ژمارەى توشبووانی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و لە ماوەى یەک ڕۆژی ڕابردوودا، 83 هەزار و 341 توشبووی نوێی تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 4ی ئەیلولی 2020، وەزارەتی تەندروستیی هیندستان ئاماری نوێی نەخۆشییەکەى ڕاگەیاند کە تێیدا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 94 هەزار کەس.
هیندستان یەکێکە لە پڕزیانترین وڵاتانی جیهان بە کۆرۆنا کە خەریکە نزیکدەبێتەوە لە ژمارەى توشبووانی بەرازیل کە دووەم زەرەرمەندترین وڵاتی جیهانە لەدوای ئەمریکا.
هاوکات ژمارەى مردووانیش بە ڤایرۆسەکە زیادی کردووە، بەشێوەیەک هەزار و 96 حاڵەتی مردنی نوێی تۆمار کراون و ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە 68 هەزار و 472 کەس.