گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاى پترۆکیمیایى ئێراندا واشنتن سزاى خستەسەر چەندین کۆمپانیا

2020.09.03 - 22:48
بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاى پترۆکیمیایى ئێراندا واشنتن سزاى خستەسەر چەندین کۆمپانیا

ناس کورد- 

وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا بەتۆمەتى مامەڵەى کڕین و فرۆشتن لەگەڵ کۆمپانیاى نەوتى و پترۆکیمیاى ئێرانیدا سزاى بەسەر چەندین کۆمپانیادا سەپاند.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ى ئەیلولى 2020، لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ڕایگەیاند، سزایان بەسەر شەش کۆمپانیادا سەپاندووە کە بارەگانیان لە ئێران و ئیمارات و چینە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پاڵپشتى کۆمپانیاى تریلیانیس بۆ پترۆکیمیایى سنورداریان کردووە کە واشنتۆن ئەو کۆمپانیایەى خستووەتە لیستى ڕەشەوە.

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، سزایان بەسەر پێنج کۆمپانیای دیکەدا سەپاندووە بەهۆى ئەوەى بەشداریان لەمامەڵەکردن کردووە لەگەڵ کۆمپانیاى نەوتى و پترۆکیمیایى ئێرانیدا و هەروەها سزاکە سێ کەسى دیکەشى گرتووەتەوە.