ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەڕۆژی یەکشەممەوە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە و پێویستە لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە کاتژمێر (8:00) بەیانی تا (3:00) پاشنیوەڕۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە کاتژمێر (8:00) بەیانی تا (3:00) پاشنیوەڕۆ."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان."
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها پێویسته له كاتی دهوامدا، فهرمانبهران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.