گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کیسیان کردە سەری و خنکاندیان

بەڤیدیۆ؛ خنکاندنى ڕەشپێستێکى دیکە بەشێوەیەکی ناخهەژێن بەدەستى پۆلیسى ئەمریکا

2020.09.03 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆى پۆلیسى ئەمریکا کە بەمدواییانە بڵاوکراوەتەوە، پێش ڕوداوى خنکاندنەکەى فلۆید، چەند ئەفسەرێکى ئەمریکا لەسەر یەکێک لەشەقامەکانى شارى  ڕۆتشستەر دەستى پیاوێکى ئەفریقی ڕەشپێست دەبەستنەوە و دواتر کیسەیەک دەکەن بەسەریدا و بەوهۆیەشەوە بەئازارێکى سەختەوە گیانلەدەستدەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵى سى ئێن ئێنى ئەمریکى بڵاوىکردەوە، ڕوداوى کوشتنى دانێڵ برۆد لەشارى ڕۆتشستەر لەویلایەتى نیویۆرۆک پێش دوو مانگ لە ڕووداوەکەى کوشتنى جۆرج فلۆید لەویلایەتى مینیسیۆتا ڕوویداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ڕۆژى چوار شەممەى ڕابردوو کەس بەڕووداوى  کوشتنى دانێڵى نەزانیوە، بەڵام دوای کۆنگرەى ڕۆژنامەوانیى خێزانەکەى لەسەر ڕووداوەکە، ڕووداوەکە ئاشكرابووە. 

 

ئەندامێکى خێزانەکەى برود دەلێت، کاتێک پۆلیس برودی دەستگیرکردووە لە23 ئازار ، تووشى کێشەى تەندروستى و عەقڵى بووەتەوە  و پۆلیسیش مامەڵەى توندى لەگەڵدا کردووە.

 

جۆ بردود برای دانێڵی دەڵێت، دواى ئەوەى پۆلیس دانێڵى دەستگیرکردووە و دەستەکانى بەستووەتەوە و کیسێکیان کردووەتە سەر، ئیدى نەیتوانىوە هەناسە بدات و لەدواى 15 خولەک لەگەیشتنى بەنەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

 

ڕێکخراوێکى کۆمەڵگەى مەدەنیى تایبەت بە بەرگریکردن لەهاووڵاتیانى ئەمریکى بەڕەگەز ئەفریقیى ڕایگەیاند، 3 ئەفسەرى پۆلیس لەو ڕووداوە تێوەگلاون و خێزانەکەى دانێڵی داواى دەستگیر کردن و سزادانیان دەکەن.

 

لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە بەدەردەکەوێت کە دانێڵی دەستەکانى بەستراوە و داوا لەو پۆلیسانە دەکات دەمانچەکانیان دووربخەنەوە، بەڵام ئەوان بەچەند گوزارشتێکى ئاینى وەڵامى دەدەنەوە.

 

هەر بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکە ئەفەسەرێک لەئۆتۆمبیلەکەى دادەبەزێت و لە دانێل نزیک دەبێتەوە و شەش جار داواى لێدەکات لەسەر ئەژنۆ بخشێت و دواتر ئەفسەرەکە دەستى لەپشتەوە دەبەستێتەوە و دانێڵیش هەر دەڵێت :" بەڵێ بەڕێزم، بەڵێ بەڕێزم".

 

گرتە ڤیدیۆییەکە ئەوە دەردەخات، چەند ئەفەسرێکى دیکە دگەنە شوێنى ڕوداوەکە و یەکێک لەوانە ناوى دانێڵ دەهێنێت و پێدەچێت ناسیبێتى، لەدواى سێ خولەک لەگفتوگۆکردن یەکێک لەئەفسەرەکان کیسەکە دەکاتە سەری دانێڵ، پاش ماوەیەک دانێڵ لەسەر شەقامەکە دەکەوێت و دەستدەکاتە هاوار و پەلەقاژە و سێ ئەفسەرى دیکە هەوڵدەدەن توندتر بیبەستنەوە و لەسەر شەقامەکە بیهێڵنەوە.

 

یەکێک لەو ئەفسەرانە وتوویەتى ، دانێڵ دەستى کردە دڵ تێکهەڵچوون و فشارێکە زۆر کەوتە سەر سنگى و داواى تیمێکى پزیشکیان بۆ کرد، بەڵام دانێڵ لەپەلوپۆ کەوتبوو و وەڵامى دەورووبەرى نەدەدایەوە و لەهۆش خۆى چوو بوو.

 

بەپێى ڕاپۆرتى توێکارى تەرمەکەى، مردنى دانێڵ تاوانێکە لەئەنجامى هەوڵى لاوازکردن بۆ خنکاندن بەهۆى بەستنى جەستەییەوە ڕوویداوە.