ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕووداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانیلەدەستداوە و هیچ ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه، داواشدەکات هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی 104 و 105.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: " كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری پرادۆ له‌نزیك زانكۆی ئیشك له‌شاری سلێمانی له‌مێردمنداڵێكی داوه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 15-16 ساڵ ده‌بێت‌و له‌ئه‌نجامدا گیانیله‌ده‌ستداوه."
ئەوەشی خستوەتەروو، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو تیمه فریاگوزارییه‌كانی دیكه، كه‌شف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ئه‌نجامدراو شۆفێری ئۆتومبیله‌كه به‌بریاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه.
ئەوەش هاتووە: "له‌ئێستادا ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه، نه‌توانراوه بناسرێته‌وه‌و كه‌سوكاری ئاگادار بكرێته‌وه، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی 104 و 105."