گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 30 هەزار کەسی تێپەڕاند

2020.09.03 - 16:20
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 30 هەزار کەسی تێپەڕاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی زیاتر لە ٦٠٠ توشبووی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی ٤٠٩ توشبووی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ٢٣ کەسی دیکەش گیانیانلەدەستداوە، کۆی ژمارەی توشبووانیش ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

لەڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆیدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦٩٨ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا کراون و سەرەنجام ٦٠٩ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

         

(٢٦٧ هەولێر)

(٨٩ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)

(٢٠٤ دهۆك)

(٢٨ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ٤٠٩ توشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

                  

(٢٢٨ هەولێر)

(٢٧ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)

(١٠٣ دهۆك)

(٢٢ هەڵەبجە)

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

                  

(٩ هەولێر)

(٤ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)

(٨ دهۆك)

 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١                (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین        ٣٢٩٠٧٨                       (١٢٩٨١٢ هەولێر، ٩٠١٧٧ سلێمانی، ١٠٥٩٩٦ دهۆك، ٣٠٩٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٠٥٣٥                            (١٢٤٢٠ هەولێر، ١٢٢٩٧ سلێمانی، ٤٨٤٠ دهۆك، ٩٧٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٩٣٧٨                    (٨٤٥٣ هەولێر، ٨٣٠٦ سلێمانی، ١٧٤٠ دهۆك، ٨٧٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٠٠٠٩                   (٣٥٣٢ هەولێر، ٣٣٦٤ سلێمانی، ٣٠٣١ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

مردن ١١٤٨                    (٤٣٥ هەولێر، ٦٢٧ سلێمانی، ٦٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)