ناس کورد-
بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە پۆستە ئیدارییەکان وحکومییەکانی دەوڵەت ئەنجامدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 2ی ئەیلولی 2020) نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردا گۆڕانکاری لەژماریەک پۆستی ئیداریی وحکومی ئەنجام بدات بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە دەستور پێیداوە".
بەگوێرەی نوسراوەکە بڕیاردراوە "خالید سەلاحەدین موراد، بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی دەرەکی بگوازرێتەوە بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی قەرز".
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "پرین عبدولسەلام قاسم خەفاف، دەسنیشانکراوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی گەشەپێدانی دەرەکی".
نووسراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "ناجحە عەباس عەلی، لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی دڵنیابوون لە فەرمانگەی ئابوریی کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە".
لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا، نوسینگەی سەرۆکوزیرانی عێراق بڕیاریداوە "حسێن عەلی محێبس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین بکرێت بە بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە".