گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاکۆتایی ئەم مانگە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە

پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزببنەوە

2020.09.02 - 22:04
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزببنەوە

ناس کورد-

کەشناسێکی دیارى عێراقی پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما لەماوەی (10) ڕۆژی داهاتوودا لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق جگە لە تێکرای ئاسایی خۆیان بەرزبنەوە و ئەو بەرزبوونەوەش بەردەوامبێت تا کۆتایی ئەم مانگە، ئاماژەی بەوەشکرد، شێ وهەڵکردنی با جگە لە پارێزگای بەسڕە لەهەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق کۆتایی پێدێت.

 

ئەمڕۆ(چوارشەممە، 2ی ئەیلولی 2020) نائیل عەلی، کەشناسی  دیارى عێراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە "پلەکانی گەرما لە ماوەی( 10) ڕۆژی سەرەتای مانگی ئەیلول بە ڕێژەیەکی بەرچاو جگە لە تێکرای ئاسایی خۆیان بەرزدەبنەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبێت تاکۆتایی ئەم مانگە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "ڕێژەی شێ وهەڵکردنی با کە لە ئێستادا ماوەی چەند ڕۆژێکە عێراقی گرتووەتەوە کۆتایی دێت وئاڕاستەی با لە باشوری خۆرهەڵاتەوە دەگۆڕدرێت بۆ باکوری خورئاوا، بەڵام ئەو حاڵەتە پارێزگای بەسرە ناگرێتەوە".

 

بەوتەی ئەو کەشناسە عێراقییە، "ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە"ی داهاتوو جارێکی دیکە کەشێکی شێدار ڕوودەکاتە ناوچەکانی عێراق، بەڵام ئەمجارەیان بە ڕێژەیەکی کەمترلە پێشوو و ئەو حاڵەتە تەنها  پارێزگای بەسرەو و ناوچەکانی خۆرهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە".