گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری قەیرانێکی قوڵ لە عێراق ساز دەکات

2020.09.02 - 15:41
ماڵپەڕێکی ئەمریکی: گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری قەیرانێکی قوڵ لە عێراق ساز دەکات

ناس کورد-

بەهۆى هەوڵى تێپەڕاندنى چەند گرێبەستێکى وەبەرهێنانەوە بەبڕى زیاتر لە سێ ملیار دۆلار، کێشە کەوتووەتە نێوان دەستەى وەبەرهێنان و لیژنەى ئابوورى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراقەوە، ئەوەش بەپێی ڕاپۆتى کەناڵێکى ئەمریکی.

 

دوو سەرچاوەى حکومیى بەکەناڵى حوڕەى ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، گڕێبەستى   وەبەرهێنان  بە نزیکەى 1600 دۆنم زەوى دەورووبەرى فڕۆکەخانەى بەغدا دراوەتە کۆمپانیا بیانیەکان لەناویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ دروستکردنى شوێنى نیشتەجێبوون و کۆمەڵەى زانکۆى ئەمریکى و یاریگاى وەرزشى لەو ناوچەیە.

 

بەپێى سەرچاوەکان، لیژنەى وەبەرهێنانى پەرلەمان هەوڵى دروستکردنى بەربەست لەبەردەم گرێبەستەکاندا دروستدەکەن ئەوەش لەڕێگەى هاندانى خەڵکى بۆ گردبوونەوە لەو ناوچەیە و داواى ڕەتکردنەوەى پڕۆژە لەو ناوچەیە دەکەن.

 

لیژنەى وەبەرهێنانى پەرلەمان لەڕاگەیەنراوەکەی دا لەسەر ئەو ڕوداوە دەڵێت، مۆڵەتى وەبەرهێنان بۆ دروستکردنى پڕۆژەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغدا بەڕووبەرى 1600 دۆنم زەوى و بەبڕى سێ ملیار و 250 ملیۆن دینار و بەو پێیە زەوییەکە هاتووەتە بەلاش.

 

لیژنەکە داواش دەکات ئەو مۆڵەتى کارکردنانە کە لەکاتى دەستلەکارکێشانەوەى کابینەکەى عەبدولمەهدى و بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنادا بەخشراون ڕابگیردرێن و هەروەها متمانە لە سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرى خاڵە سنورییەکان و بەڕێوەبەرى فەرمانگەى یاسایى و بەرێوەبەرى گشتى تاپۆى موڵکە گشتیەکان وەربگیردرێتەوە.

 

هەروەها لیژنەى وەبەرهێنانى پەرلەمان داواش دەکات کارکردن لەگەڵ دەستەى وەبەرهێنانى نیشتیمانى بەهەموو شێوەیەک ڕابگیردرێت و سەرۆک وەزیرانى عێراقیش بەبەرپرس لەبەرامبەر یاسادا دەزانن بەهۆى بەهەدەرانى مۆڵکى گشیتەوە و داواش دەکات سەرۆکى دەستە و بەرێوەبەرى خاڵە سنوریەکان و بەڕێوەبەرى فەرمانگەى یاسایى بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەى دادگا بکرێن وممتانەیان لێوەربگیردرێتەوە تا کۆتایى لێکۆڵینەوەکان.

 

لیژنەکە ڕەخنەى توند لەدەستەى وەبەرهێنان دەگرێت و دەشڵێت ئەو دەزگایە هیچ سودێکى ئابوورى نیە و بەپێچەوانەوە بووەتە دەروازەیەک بۆ گەندەڵى.

 

هاوکات سەرچاوەیەکى دیکەى حکومیى بەکەناڵە ئەمریکیەکەى ڕاگەیاندووە، ئەمێندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق تاوتوێى گرێبەستەکان و نیگەرانیەکانى لیژنە پەرلەمانییەکەى کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەمیندارێتى گشتى سەر بەئەنجومەنى وەزیران وەکو خۆى ماوەتەوە و گۆڕانکارى بەسەردا نەهاتووە نە لەدواى دەستلەکارکیشانەوەى کابینەى پێشوو نە لەدەستبەکاربوونى کابینەکەى کازمیشدا و پرسى وەبەرهێنان و گرێبەستەکانیش بەوەوە پەیوەستەو و هەوڵى تێپەڕاندنیان دەدات.