گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به ڤیدیۆ.. ’’تەوقەى نائاسایی’’ ماکرۆن و بەرهەم ساڵح لە کۆشکى بەغدا

2020.09.02 - 15:00
به ڤیدیۆ.. ’’تەوقەى نائاسایی’’ ماکرۆن و بەرهەم ساڵح لە کۆشکى بەغدا

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا تەوقەیەکى نائاساییان کرد لەکاتى کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییە هاوبەشەکەیاندا لە کۆشکى سەلامی شاری بەغدا.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەیدا، هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گرنگى پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانى بەغدا و پاریس کردەوە، لەگەڵ دورخستنەوەى عێراق لە ململانێ هەرێمایەتى و نێودەوڵەتییەکان و دەستوەردانى دەرەکى.

 

بەرهەم ساڵح لە کۆنگرەکەدا باسى لە سەردانێکى دیکەى ماکرۆن کرد بۆ بەغدان کە بەوتەى ئەو درێژخایەنتر دەبێت لەسەردانەکەى ئێستاى.

 

جەختیشیکردەوە پێویستە عێراق نەبێتە گۆڕەپانى ململانێ.

 

هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن وتى، "عێراق روبەڕووى دوو ئاڵنگارى سەرەکى بووەتەوە، کە پێکهاتوون لە هەڕەشەکانى داعش و دەستوەردانى دەرەکى".

 

وتیشى، "ئێمە لێرەین بۆ پشتیوانى عێراق و بەردەوامیش دەبین لەوە".