گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی هەڵکردنی ئاڵای تر جگە لە ئاڵای عێراق لەسەر بینا حکومییەکان و حەشدی شەعبی قەدەغە کرد

2020.09.02 - 13:27
کازمی هەڵکردنی ئاڵای تر جگە لە ئاڵای عێراق لەسەر بینا حکومییەکان و حەشدی شەعبی قەدەغە کرد

ناس کورد-

بەپێی نوسراوێکی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیار دراوە لەسەر فەرمانگە جیاوازەکانی حکومەت لە وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکان و بارەگاکانی حەشدی شەعبی تەنها ئاڵای عێراق هەڵبکرێت و هیچ ئاڵایەکی تر هەڵ نەکرێت.

 

بەپێی نوسراوەکە، دەبێت ئاڵاکە پاک و ڕێک و پێک بێت و هیچ ئاڵایەکی تر لە تەنیشتیدا هەڵنەکرێت.