گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هاتووم هاوکاری عێراق بکەم’’

ماکرۆن لە بەغدا: دەستێوەردانە دەرەکییەکان دەوڵەتی عێراقیان لاواز کردووە

2020.09.02 - 13:20
ماکرۆن لە بەغدا: دەستێوەردانە دەرەکییەکان دەوڵەتی عێراقیان لاواز کردووە

ناس کورد-

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەستێوەردانە دەرەکییەکانی دەوڵەتی عێراقیان لاواز کردووە و داواش دەکات کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی هاوکار بێت.

 

ماکرۆن دەشڵێت، لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدایە هاوکاری عێراق بکات بۆ گێڕانەوەى شکۆ و سەروەری  "نامانەوێت چیتر عێراق ببێتە گۆڕەپانی ناکۆکی وڵاتان."

 

ڕاشیگەیاند، "فەڕەنسا پشتگیری عێراق و گەلەکەى دەکات، عێراق ئێستا ئیرادەیەکی چاکسازی جدیی ڕوونی هەیە."

 

وتیشی، "پێویستە بەرپرسانی عێراق سەرکردایەتی قۆناغێکی کاتی لە عێراق بکەن بۆ بنیادنانی سەروەرییەکی گرنگ لە ناوچەکە."