گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

2020.09.02 - 12:49
نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ناس کورد-

نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى برێنت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، دواى کەمبوونەوەى ئاستى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا و هەروەها بەرزبوونەوەى چالاکى کەرتى پیشەسازى ئەمریکا و چین.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى برێنت گەیشتووەتە 46.03 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک بەردەوامیدا بەبەرزبوونەوە.

 

هەروەها نرخى نەوتى خاوى خۆرئاواى تەکساسى ئەمریکا گەیشتووەتە 43.19 دۆلار.

 

بەپێی داتانى پەیمانگاى پترۆڵى ئەمریکا، ئاستى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا لەهەفتەى ڕابردوودا 6.4 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە، کە زیاتر بووە لە پێشبینى شیکەرەوان.

 

هيرويوكى كيكوكاوا بەرێوەبەرى گشتى توێژینەوە لە نیسان بۆ بازاڕە داراییەکان دەڵێت "دابەزینى ئاستى کۆگاکردنى نەوت و گەشەى هیواکان بۆ باشبوونى ئابورى لە ئەمریکا و چین دواى ئامارە بەهێزەکانى کەرتى پیشەسازى، بووەتە هۆى کڕینى زیاترى نەوت". 

 

چالاکى کەرتى پیشەسازى لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى زیاتر لە ساڵ و نیوێکدا بەرزبووەتەوە لە مانگى ئابدا، لەگەڵ بەرزبوونەوەى ئاستى خواست، ئەوەش بەدوو هۆکارى پاڵپشتیکەرى بازاڕى وول ستریت و بازاڕى نەوت دادەنرێت.