گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ’’سالوس’’ دەترسێت

بۆ یەکەمجار ئەمریکا ژمارەى موشەکە ئەتۆمییەکانى چینى ئاشکرا کرد

2020.09.02 - 10:44
بۆ یەکەمجار ئەمریکا ژمارەى موشەکە ئەتۆمییەکانى چینى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ژمارەى موشەکە ئەتۆمییەکانى چینى ئاشکراکرد و بۆ یەکەمجار ترس و نیگەرانى خۆى نیشاندا لە خواستەکانى پەکین لەو بوارەدا لەماوەى چەند ساڵى کەمى داهاتوودا.

 

بەپێی راپۆرتێکى ساڵانەى کۆنگرێسى ئەمریکا لەبارەى سوپاى چینەوە، پنتاگۆن باسى لەوەکردووە چین خاوەنى زیاتر لە 200 کڵاوەى موشەکى ئەتۆمییە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە ئەمریکا ئەو ژمارەیە ئاشکرابکات.

 

بەڵام یەکێتى زانایانى ئەمریکا ژمارەکە بە نزیکەى 320 کڵاوەى ئەتۆمى دادەنێن، لەگەڵ پێشبینى پنتاگۆن بۆ بەرزکردنەوەى ژمارەکە لەلایەن چینەوە لە دە ساڵى داهاتوودا.

 

ئەگەر چین بەکردەیی بتوانێت گەشە بە تواناکانى بدات لە پیشەسازى دروستکردنى موشەکى ئەتۆمیدا، نزیکدەبێتەوە لە تواناى ئەنجامدانى هێرشى ئەتۆمى وشکانى و ئاسمانى و دەریایی، کە ناسراوە بە "سالوس".

 

 "سالوس" دەستەواژەیەکە بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵدانى چەکى ئەتۆمى لەرێگەى سێ پێکهێنەرى سەرەکییەکەوە: سەکۆى بۆمبى ستراتیژى، موشەکى بالیستى کیشوەر بڕ، موشەکى بالیستى کە لەلایەن ژێر دەریاییەوە هەڵدەدرێت.

 

راپۆرتەکەى پنتاگۆن هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانى گرژییەکانى چین و ئەمریکا و هەوڵى واشنتن بۆ هاندانى پەکین تا بچێتە ناو پەیماننامەى گەورەى نێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەى چەکى ئەتۆمییەوە.

 

پێشتر رۆژنانەى "گلوباڵ تایمز" کە لەلایەن حزبى شیوعى دەسەڵاتدارى چینەوە پشتیوانى دەکرێت ئاشکرایکردبوو، پەکین پێویستى بە زیادکردنى کڵاوەى ئەتۆمى هەیە بۆ 1000 کڵاوە لەماوەیەکى کورتدا.