گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا

2020.09.02 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا

ناس کورد-

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتى ئیتیحادی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى سەباحی نیمچە فەرمی هەوڵێکی وەزارەتەکەى بۆ گفتوگۆکردن لە ئۆپێک ئاشكرا كرد بۆ بەخشینی عێراق لە بڕیاری کەمکردنەوەى ئاستی هەناردەکردنی نەوت و ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن وڵاتانی ئۆپێک ڕازی بکەن عێراق پابەندی ئەو ڕێککەتنە نەبێت.

 

ڕاشیگەیاند، سێ کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەک لەگەڵ وەزارەتی نەوتی سەرجەم وڵاتانی ئەندام ئەنجام دراوە بۆئەوەى لە چارەکی یەکەمی 2021 عێراق ببەخشرێت لە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەى بڕی بەرهەمهێنان، بەڵام ئەم سێ مانگەى ئەمساڵ کە ماوە عێراق پابەند دەبێت.

 


ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەت دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی ئۆفەری بازرگانی و هونەری بۆ پڕۆژەى ڕاکێشانی بۆری نەوتی خاو لە بەسرەوە بۆ عەقەبەی ئوردن کە دەتوانێت یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بگوازێتەوە، "چاوەڕێ دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستپێ بکات."

 


جەختیشی کردەوە کە درێژی بۆریەکە هەزار و 700 کیلۆمەتر دەبێت و جێبەجێکردنیشی لە ئەستۆی وەزارەتی نەوتی عیراق، "سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات بۆ چاککردنەوەى هێڵی گواستنەوەى جەیهانی تورکیا."

 


لە کۆتاییدا ئیحسان عەبدولجەبار جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.