گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لە کۆشکی سپییەوە لەبارەى تەندروستی ترەمپ

2020.09.01 - 22:02
ڕونکردنەوەیەک لە کۆشکی سپییەوە لەبارەى تەندروستی ترەمپ

ناس کورد-

پزیشکی تایبەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ترەمپ توشی هیچ جۆرە جەڵتەیەک نەبووە و گیرۆدەى هیچ جۆرە نەخۆشییەکیش نەبووە، ئەو لە ئێستادا لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر باشدایە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی ئەیلولی 2020، شون کونلی ڕایگەیاند، "دەتوانم جەخت لەوە بکەمەوە کە سەرۆک ترەم توشی هیچ جۆرە جەڵتەیەکی گەورە یاخود بچوک نەبووە، هیچ جۆرە پشکنینێکیشی بۆ نەکراوە وەک ئەوەى لە چەند میدیایەک بڵاوکراوەتەوە."

 

دەشڵێت، "سەرۆک هێشتا تەندروستیی باشە و هیچ مەترسییەک لەسەر توانای ئەو بۆ بەڕێوەبەردنی کارەکانی نییە، زۆر بە باشی دەتوانێت ڕۆڵ و ئەرکەکانی خۆی وەک سەرۆک بگێڕێت."