ناس کورد-
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توشی کۆرۆنا بووە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، سێ ڕۆژە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ توشی ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و نیشانەکانی سوکن.
پێشتر لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی توشبوونی خۆیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، لەئێستادا لاهور شێخ جەنگی نەخۆشییەکەی پەڕاندووە.