گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەروەردەى هەرێم: سبەینێ بڕیار دەدەین لەسەر خوێندن

2020.09.01 - 16:48
وەزیری پەروەردەى هەرێم: سبەینێ بڕیار دەدەین لەسەر خوێندن

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاریدان لەسەر دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، هەروەها لە کاتی کردنەوەیدا ڕەچاوی نەخۆشی و ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا دەکرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی ئەیلولی 2020، ئالان حەمە سەعیدلە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "کەرتی پەروەردە پێویستی بە ژێرخانێکی پەروەردەیی بەهێز هەیە، پێویستمان بە دروستکردنی سێ هەزار خوێندنگە هەیە ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەکی ستاندارت کەرتەکە بەڕێوەببەین."

 

سبەینێ چوارشەممە، بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و پێشنیازەکانی وەزارەتی پەروەردە و لیژنەى پەروەردەى پەرلەمان تاوتوێ بکرێت بە مەبەستی بڕیاردان لێی، وەک وەزیری خوێندنی باڵا وتی، هێشتا هیچ بڕیارێک لەسەر دەوامنەکردن نەدراوە.

 

ئالان حەمە سەعید جەختیکردەوە کە ئەگەر پڕۆسەى خوێندن دەستی پێکردەوە ئەوە ڕەچاوی نەخۆشی و مەترسییەکانی کۆرۆنا دەکەن.

 

باسی لەوەشکرد کە لە ئەگەری دواخستنی ساڵی خوێندن، دەکرێت سود لە پشووەکانی حکومەتی هەرێم وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەى ساڵەکە.