ناس کورد-
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، وەک یەکەم وەزیر کە توشى ڤایرۆسەکە بووبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە بەندە وەک هەر هاووڵاتیەکى دیکەى ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم و ئەنجامى پشکنینەکەم پۆزەتیڤ بوو، لە ئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرە و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا خۆم کەرەنتینە کردوەو رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم".
هەروەها داواى لێبوردنی لە هەر کەسێک کردووە کە لەڕێگەى ئەوەوە توشى ئەم پەتایە ببێت، "داواش لەوانە دەکەم کە بەرکەوتەیان لەگەڵم هەبوە پشکینى خۆیان بکەن بۆ ئەوەى دڵنیابنەوە لە تەندروستییان و نەبنە مەترسى بۆ سەر تەندروستى کەسوکاریان".