گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى پێکدادانێکى سەخت پۆلیسى کەرکوک داواکراوێکى دەستگیرکرد

2020.09.01 - 14:41
دواى پێکدادانێکى سەخت پۆلیسى کەرکوک داواکراوێکى دەستگیرکرد

ناس کورد-

پۆلیسى فیدراڵى کەرکوک دەستگیرکردنى داواکراوێکى ڕاگەیاند کە لەلایەن دادگاوە داواکراوە، دواى پێکدادان لەگەڵیدا لە پارێزگاى کەرکوک.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لیواى نۆزدەیەمى فیرقەى پێنجى پۆلیسى فیدراڵى ئۆپراسیۆنێکى ئەمنى ئەنجامداوە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان لە کۆمەڵگاى شەهید لە ناحیەى رەشادى پارێزگاى کەرکوک.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنى داواکراوێک بووە، کە روبەڕووى مەفرەزەکانى پۆلیس بووەتەوە، بەڵام لە ئەنجامدا دەستگیرکراوە.

 

بەپێی بەیاننامەکە، ئەو داواکراوە چەند کەسێکى نزیکى کردووەتە ئەندامى گروپێکى مافیاى چەکداریی کە لە پێکدادانەکەدا کوژراون، داواکراوەکەش رادەستى دادگا کراوە بۆ تەواوکردنى رێوشوێنى یاسایی و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.