ناس کورد-
پەرلەمانى کوردستان دەرگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ کردەوە و پێنج مەرجى دیاریکرد بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت خۆى بپاڵێوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پەرلەمان، پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (C.V)ى خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی (15) رۆژ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویسته ئه‌و کەسەى (C.V)ى پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:
1ـ هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.
2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.
3ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.
4ـ به‌ڵێننامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.
5ـ به‌شداریی له‌و تاوانانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.