گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانى هەرێم

2019.04.25 - 10:19
کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانى هەرێم

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ سبەی هەینی، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری کەم.

.

کەشناسی هەرێم پێشبینی کردووە، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 22 پلە بێت و نزمترینیش 9 پلە بێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە 20 دەبێت و نزمترین پلەش 10 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلە 21 و نزمترینیش 9 پلە دەبێت، لە کەرکوکیش بەرزترین پلە 25 و نزمترینیش 12 پلە دەبێت.

.

هەروەها کەشوهەواى هەرێمى کورستان بە گشتى سبەى گەرمتر دەبێت، کە پلەى گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.

.

.