گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە’

راگەیاندنى ئەمنى: لەسەر ڕێگەى تکریت-کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا

2020.09.01 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیاندنى ئەمنى: لەسەر ڕێگەى تکریت-کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە گیانلەدەستدانى ژنێک و برینداربوونى سێ فەرمانبەر کرد لە تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراودا لە بازگەیەکى پشکنین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژە بەوە کراوە "ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بازگەیەکى پشکنین لەسەر رێگەى تکریت-کەرکوک، تەقییەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە تەقینەوەکە لە بازگەى پشکنینى پردى مریەم بەگ لەسەر رێگەى تکریت-کەرکوک روویداوە.

 

راگەیەندراوەکە ئاشکراى کرد "لە تەقینەوەکەدا ژنێک گیانى لەدەستدا و سێ فەرمانبەریش بریندار بوون".